دواى سعودیە سەرۆک وەزیرانى عێراق سەردانى ئیمارات دەکات

KNN : Kurdish News Network
12:03 - 04/04/2021
عێراق
+
-

دواى چوار رۆژ لە سەردانەکەى بۆ سعودیە مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق بە سەرۆکایەتى شاندێکى باڵاى حکومى گەیشتە ئیمارات.

نوسینگەى سەرۆک وەزیرنى عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران بە سەرۆکایەتى شاندێکى وەزارى گەیشتە  ئەبوزەبى پایتەختى ئیماراتى عەرەبى یەکگرتوو.

بەپێى راگەیەنراوى نوسینگەکەى، سەردانەکەى کازمى بۆ ئیمارات بە ئامانجى پتەوکردنى پەیوەندیەکانى نێوان هەردوو وڵاتە لە زۆربەى بوارەکاندا.

سەردانەکەى مستەفا کازمى بۆ ئیماراتى عەرەبى یەکگرتوو دواى ئەوە دێت کە رۆژى (31) ئازارى رابردوو بەسەردانێک کە ماوەى یەک رۆژى خایاند گەیشتە سعودیە و لەگەڵ بەرپرسانى باڵااى ئەو وڵاتە کۆبوەوە.

363 جار خوێندراوەتەوە