ئوردون؛ بەتۆمەتى هەوڵدان بۆ کودەتا (20) کەس دەستگیرکران

KNN : Kurdish News Network
09:52 - 03/04/2021
جیهان
+
-

بەتۆمەتى کودەتا، نزیکەى (20) کەس لە ئوردون دەستگیرکران کە لەناویاندا زڕ برایەکى شا عەبدوڵا هەیە.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی رایگەیاند، بە فەرمانی شا عەبدوڵا پادشای ئوردون، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە نزیکەى (20)کەسیان لە خێزانی شاهانە دەستگیرکردووە کە لەناویاندا شازادە هەمزە هەیە، کە کوڕى پادشاى پێشوى ئوردن و  زڕبراى شا عەبدوڵایە.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، جگە شازادە هەمزە چەند کەسێکى دیکەش دەستگیرکراون کە پلەى ئەمنى بەرزیان هەیە.

بەپێى هەواڵى ئاژانسی بەترای ئوردنى پرۆسەی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دوای چاودێرییەکی ئەمنی ورد بووە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە بەردەوامە.

938 جار خوێندراوەتەوە