ئێران بە مەرج چالاکیە ئەتۆمییەکانى كەمدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
04:16 - 02/04/2021
جیهان
+
-


کۆبونەوەکەى نێوان وڵاتانى (5+1) جگە لە ئەمەریکا لەگەڵ ئێران کۆتایى هات، بەڵام بەشداربوانى کۆبونەوەکە نەیانتوانى قەناعەت بە ئێران بکەن کە دەستبەردارى زیادکردنى چالاکیە ئەتۆمییەکانى بێت.

ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، کۆبونەوەکەى نیوان وڵاتانى (5+1) لەگەڵ ئێران کە بەبێ ئامادەبونى ئەمەریکا و بەشێوەى ئۆنلاین بەڕێوەچوو کۆتایى هات، بەشداربوانى کۆبونەکە بریاریاندا رۆژى سی شەممەى داهاتوو لەڤییەناى پایتەختى نەمسا کۆبونەوەیەکى دیکە ئەنجام بدەن.

عەباس عێراقچى، یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئێران بۆ کاروبارى سیاسى کە بە نوێنەرایەتى وڵاتەکەى بەشدارى لە کۆبونەوەکەدا کرد، رایگەیاند، ئێران بەمەرجى هەڵگرتنى ئەو سزایانەى کەبەسەریدا سەپێنراوە، دەستبەردارى هەنگاوەکانى کەمکردنەوەى پابەندبوون بە ڕێککەوتننامە ئەتۆمیەکە دەبێت.

ئەوە لەکاتێکدایە پرسى پابەندبوونى سەرجەم لایەنەکان بە رێککەوتنامە ئەتۆمیەکەى نێوان وڵاتانى (5+1) و ئێران، یەکێک بوو لەتەوەرەکانى ئەو کۆبونەوەیە.

620 جار خوێندراوەتەوە