ئەگەر سێ جار توشی كۆرۆنا بیت چیت بەسەر دێت؟

KNN : Kurdish News Network
08:54 - 31/03/2021
تەندروستی
+
-

ئەنجامی توێژینەوەیەكی ئیتاڵی ئاشكرای دەكات، توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پشێوییەكی زۆر لە ژیانی سوزداری پیاواندا دروست دەكات و كاریگەرییەكی درێژخایەنی لەسەریان دەبێت، بەتایبەت ئەگەر كەسەكە زیاتر لە جارێك توشی ڤایرۆسەكە بێت.

توێژینەوەكە لەلایەن پسپۆڕەكانی زانكۆی رۆما ئەنجامدراوە و رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، باسی لەوە كردووە ئەوانەی سێ جار توشی كۆرۆنا دەبن، مەترسییەكی زۆر لەسەر ژیانی سۆزداری و توانای سێكسیان هەیە، ئەوەش بەراورد بەوانەی كە توشی ڤایرۆسەكە نەبوون.

بەشداربووانی توێژینەوەكە لە (100) پیاو پێكهاتوون كە ناوەندی تەمەنیان (33) ساڵبووە، پرسیاریان لێكراوە دەبارەی ئەو كێشانەی لە ژیانی سۆزدارییدا روبەڕوویان بۆتەوە، (28%) ئەو كەسانە بە بەڵێ وەڵامیانداوەتەوە باسیان لەوەكردووە دوای توشبونیان بە كۆرۆنا ئەو گرفتانەیان هاتۆتە بەردەم.

توێژەرەكان دەڵێن كۆرۆنا ناواخنی مولولوكانی خوێن لەهەموو جەستەدا توشی هەوكردن دەكات، لەنێوانیشیاندا خانەكانی كۆئەندامی زاوزێ، ئەو دەمارانەش كە خۆراك بۆ ئەندامەكە دەنێرن بچوك و باریكە، بۆیە هەوكردنەكە كاریگەری زیاتری لەسەر دروست دەكات و ئەگەر هەیە رێگربێت لەپاڵ پێوەنانی خوێن بۆیە پیاوان وەڵامدانەوەیان بۆی نابێت.

توێژینەوەكە باسی لەوەكردووە پیاوان جیاواز لە ژنان لە چەند رویەكەوە كۆرۆنا كاریگەری لەسەریان دروست دەكات، بۆیە زیاتر ڕوبەڕوی مەترسی دەبنەوە، هەر ئەوەش وایاكردووە ئەگەری مردنی پیاوان بە نەخۆشییەكە بەراورد بە ژنان زیاترە.

پسپۆڕەكان هۆكاری ئەو كاریگەرییە لەسەر نێرینە دەگێڕنەوە بۆ جیاوازی هۆرمۆنە سێكسییەكانی نێوان هەردوو ڕەگەز، وەك ئەسترۆجین و تستۆستیرۆن، هەر ئەوەش وایكردووە بەشێكی ئەو پیاوانەی توشی كۆرۆنابوون، ئێستا كێشەی ڕەپبوون و كێشە سێكسییەكانی دیكەیان هەیە.

3172 جار خوێندراوەتەوە