وەزیرى دارایى عێراق باس لەسیاسەتى ئابورى وڵاتەکەى دەکات سەبارەت بە نرخى
دینار لە بەرامبەر دۆلارى ئەمەریکى، هاوکات قەبارەى قەرزەکانى سەرعێراقیش ئاشکرا دەکات.
عەلى عەلاوى وەزیرى دارایى عێراق لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە نرخى
دینار لەبەرامبەر دۆلارى ئەمەریکى رایگەیاند، نرخى ئێستاى دینارى عێراقى لە بەرامبەر
دۆلار بۆماوەیەکى درێژ بەجێگیرى دەمێنیتەوە و بەردەوام دەبێت، بەڵام رەنگە لە
داهاتودا نرخەکەى بەرزببێتەوە، بەڵام لەئێستادا بانکى ناوەندى عێراق کار بۆ ئەوە دەکات
کە پارێزگارى لە نرخى ئێستاى دینار بکات هەتاکو ماوەیەکى درێژ.
لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا و سەبارەت بە قەبارەى قەرزەکانى سەر وڵاتەکەى، وەزیرى
دارایى عێراق رایگەیاندوە، عێراق (60) ملیار دۆلار قەرزارە لەو برە پارەیەش شەش
ملیار دۆلارى قەرزى ئێرانى تێدایە.
12677 جار خوێندراوەتەوە