کاتژمێر (4:30) خولەکى بەرەبەیانى ئەمڕۆ، دواى
شەش رۆژ لە گیرخواردنى لە نۆکەندى سوێس توانراوە بە سەرکەوتویی
کەشتیی ئێڤەرگیڤن سەر ئاو بخرێتەوە و بکەوێتەوە سەر ڕێڕەوى خۆى.
لە راگەیاندراوێکدا ئوسامە رەبیع سەرۆکی دەستەی
نۆکەندی سوێس رایگەیاند: پڕۆسەکە بە هۆی بەکارهێنانی (10) بارهەڵگری گەورە
ئەنجامدرا کە لە چور لاوە دەستکراوە لە جوڵەپێکردنى کەشتییەکە.
لە دواى جوڵەپێکردنى کەشتییەکەش، نۆکەندى سوێس
بەڕوى هاتوچۆ و جوڵەى گەشتە دەرییاییەکاندا کرایەوە و ئەو کەشتیانەى چەند رۆژێکە
بەهۆى گیرخواردنى (کەشتى ئێڤەرگیڤن)ەوە وەستابون دەستیان بە جوڵەکردن کرد.
ئەو کەشتیە کە درێژیەکەى (400)مەتر و پانیەکەى
(50) مەتر و بەرزیەکەى (52) مەترە، (223) هەزار تۆن کەلوپەلى هەڵگرتوە کە پێکدێت لە(18)
هەزار و (300) کۆنتێنەر لەو رێڕەوە ئاویە دەستکردەدا گیرى خواردبوو، ئەوەش بوە هۆى
پەکخستنى جموجۆڵى بارزگانى لە نۆکەندى سوێس کە بە کورتترین و سەرەکى ترین رێرەوى
ئاوى لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاواى جیهان دادەنرێت، بەپێى دواین زانیارییەکانیش بەهۆى
ئەو رووداوەوە هاتوچۆى زیاتر لە (160) کەشتى بارزگانى پەکی کەوتوە کە بەشێکیان کەشتى
نەوت گوێزەرەوەن.
چەند زانیارییەک لەبارەى نۆکەندى سوێس
درێژییەکەى (193) کیلۆمەترە.
دەریاى سور و دەریاى ناوەراست پێکەوە دەبەستێتەوە.
کورتترین ریگاى ئاوى نێوان کیشوەرەکانى ئاسیا و ئەوروپایە.
لەساڵى (1859) دەست بە دروستکردنى کراوە و نزیکەى یەک ملیۆن و (500) هەزار میسرى وەک کریکار بۆماوەى (10) ساڵ کاریان تێداکردوە.
لە ساڵى (1869) کراوەتەوە و وەک رێڕەوێکى ئاوى
لە نێوان دەریاى سور و دەریاى ناوەراستدا بەکارهێنراوە.
تاکو ساڵى (1956) لەژێر کۆنترۆلى بەریتانیا و فەرەنسادا
بووە، لەهەمان ساڵد لەلایەن جەمال عەبدولناسرەوە خۆماڵى کراوە.
(12%) قەبارەى ئاڵوگۆرى بارزگانى و (10%)
گواستنەوەى نەوتى خاو لە جیهاندا لە رێگەى نۆکەندى سوێسەوە ئەنجام دەدرێت.
(30%) کەششتیە بارزگانیەگانى جیهان لە رێگەى
نۆکەندى سوێسەوە هاتوچۆ دەکەن.
بەپێى
دواین ئامار داهاتى ساڵانەى زیاتر لە پێنج ملیار دۆلارە.
484 جار خوێندراوەتەوە