هەڵەبجە؛ کاریگەری و لێکەوتەکانى چەکى کیمیایى

KNN : Kurdish News Network
02:39 - 15/03/2021
ڕاپۆرت
+
-

ژورى توێژینەوەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لە (33)هەمین ساڵیادى تاوانى کیمیابارانکردنى هەڵەبجەدا توێژینەوەیەکى لەبارەى ئەنجامدانى تاوانەکە و لێکەوتەکانى چەکى کیمیایى بڵاوکردەوە، لە توێژینەوەکەدا سیاسەتی ئەوکاتەی رژێمی بەعس بەتایبەت لەسەر ئاستی کوردستان و کاریگەرییەکانی شەڕی ئێران و عێراق لەسەر هەڵەبجە و خستنەڕوی هەڵوێستی ئەمریكا و ئاژانسە نێودەولەتییەکان سەبارەت بەوتاوانە كۆكوژیە لەوکاتەدا خراوەتەڕوو.

(هەڵەبجە؛ کاریگەری و لێکەوتەکانى چەکى کیمیایى) نوێترین توێژینەوەى ژورى توێژینەوەکانى بزوتنەوەى گۆڕانە و (جەبار ئەحمەد) ئامادەى کردوە و بەگشتی تیشكی خستوەتە سەر کارەساتی کۆمەڵکوژی (١٦ی ئازاری ١٩٨٨)ی هەڵەبجە و کیمیابارانی ئەو شارە لەلایەن رژێمی پێشوی عێراق و شەهیدکردنی زیاتر لە پێنچ هەزار هاوڵاتی ئەو شارە.

لە توێژینەوەکەدا جگە لەناساندنی شاری هەڵەبجە لەروی پێگە و سروشتی جوگرافی و پێكهاتەی دیمۆگرافی، هاوکات لەروی زانستیشەوە هەوڵدراوە چەکی کیمیایی بناسێندرێت و گرنگترین ئەو ڕوداوانەش کە لە جیهاندا چەکی کیمیایی تێدا بەکارهێندراوە خراوەتەڕوو.

لێکەوتە و کاریگەرییەکانی بەکارهێنانى چەکى کیمیایى لەسەر شاری هەڵەبجە و هاوڵاتیەکانى لەماوەی (33) ساڵی رابردودا، هەروەها مەبەستەكانی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەهەڵەبجە و چۆنیەتی ئەنجامدانی پرۆسەی کیمابارانی شاری هەڵەبجە و تاڵان كردنی ماڵی خەڵك و بردنی مومتەلەكاتی دەزگاكانی دەوڵەت، بەشێکى دیکەى توێژینەوەکەیە.

بۆ خوێندنەوەى تەواوى توێژینەوەکە، کلیک بکە...

هەڵەبجە؛ کاریگەری و لێکەوتەکانى چەکى کیمیایى

544 جار خوێندراوەتەوە