ناسا وادەى کۆتایى هاتنى ژیان لەسەر زەوى ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
01:43 - 08/03/2021
زانستی
+
-

ئاژانسى ناسا رایدەگەیەنێت؛ نەمانى ئۆکسجین لەسەر هەسارەى زەوى دەبێتە هۆى کۆتاییهاتنى ژیان لەسەر ئەم هەسارەیە و ژیان تێدا کۆتایى دێت.

ئاژانسى ناساى ئەمەریکى ئاشکراى دەکات، دوای یەک ملیار ساڵ، بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوەی ژیان لەسەر هەسارەی زەوی کۆتایی پێدێت.

لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە تیمێکی سەر بە ناسا ئەنجامیداوە، دەردەکەوێت لە ساڵی (1,000,002,021) یەک ملیار و دوو هەزار و بیست و یەک، بەتەواوەتی ئۆکسجین لەسەر زەوی نامێنێت، ئەوەش دەبێتە هۆی کۆتایی ژیان لەسەر زەوی.

لێکۆڵینەوەکە هۆکاری نەمانی ئۆکسجینی گەڕاندۆتەوە بۆئەوەی کە لەو ماوە درێژەدا تیشکە خراپەکانی خۆر بەتەواوەتی ئۆکسجین لەسەر زەوی ناهێڵێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، هەسارەی زەوی پێش دوو ملیار و (500) ملیۆن ساڵ بوەتە هەسارەیەکی خاوەن ئۆکسجین و خۆریش هۆکاری دروستبونی ئەو ئۆکسجینەیە کە لەسەر زەوی دروست بووە.

12757 جار خوێندراوەتەوە