وەزارەتى بەرگرى
تورکیا تێکشکانى هێلیکۆپتەرێکى سەر بەهێزى وشکانى سوپاى وڵاتەکەى راگەیاند کە بە
هۆیەوە نۆ سەرباز کوژران.
بەپێى راگەیەنراوێکى
وەزارەتى بەرگرى تورکیا، کاتژمێر دوو و (45) خولەکى پاشنیوەرۆى ئەمرۆ پەیوەندیان
لە گەڵ هێلیکۆپتەرێکى سەر بەهێزى وشکانى پچڕاوە، لەکاتێکدا بەرەو شارۆچکەى تاتوان
لە هەرێمى بەتلیس لە باشورى خۆرهەڵاتى تورکیا لە فڕیندابووە.
بەپێى راگەیەنراوەکەى
وەزارەتى بەرگرى تورکیا، دواى گەڕان وپشکنین دەرکەوتوە کە هێلیکۆپتەرەکە لە هەمان
ناوچە تێکشکاوە و بەهۆیەوە نۆ سەرباز کوژراون و چوارى دیکەش بریندار بوون.
901 جار خوێندراوەتەوە