دۆناڵد ترەمپ،
رایدەگەیەنێت؛ پارتێکى نوێ دروست ناکات، بەڵام بە بەهێزى دەگەڕێتەوە، دەشڵێت: چوار
ساڵى ناوەزەم پێشکەشکرد، بەڵام زۆرم ماوە ئەنجامى بدەم.
دواى زیاتر لە
مانگێک لە جێهێشتى کورسى سەرۆکایەتى ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ جارێکى دیکە
دەرکەوتەوە و رایگەیاند: هەموو ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەمەوە کە باس لە دروستکردنى
پارتێکى نوێ دەکەن، من لە کۆمارییەکان جیانابمەوە و لە هەموو کاتێک یەکگرتووتر و بەهێزتر
دەبێت.
دۆناڵد ترەمپ کە
لە کۆنفرانسى کۆنسێرڤەتیڤەکان بەشداریکرد وتیشى: هەموومان گەشتێکى سەرسوڕهێنەرمان
دەستپێکرد، بەڵام هێشتا گەشتەکە کۆتایى نەهاتووە و دەرفەت ماوە بۆ جارى سێیەم لە
دیموکراتەکان ببەمەوە، دەشزانم " بیرم دەکەن"، بۆیە بە بەهێزى
دەگەڕێمەوە.
ترەمپ، وەک هەمیشە هێرشەکانى بۆسەر جۆبایدن_ى سەرۆکى ئەمەریکا
دەستپێکرد و وتى: بایدن، پیاوێکى کارەساتبارە لە سەرۆکایەتیکرد، مانگێکى خراپى
تێپەڕاند کە وێنەى نەبووە، خراپى ئەو پیاوە ئەوەیە دژى کار و خێزان و سنور و ژن و
زانست و وزەیە.
670 جار خوێندراوەتەوە