لە چەند رۆژی رابردوودا (41) کۆچبەر لە
دەریای ناوەڕاستدا خنکان، کە لە (18)ی ئەم مانگە وڵاتی لیبیایان بەجێهێشتووە.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران
بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوت (41) کەس لە دەریای ناوەڕاستدا
خنکاون، کە لە رۆژی (18)ی شوبات وڵاتی لیبیایان بەجێهێشتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆچبەرەکان پاش دوو ڕۆژ لە
گەشتەکەیان بەلەمەکەیان ژێرئاوکەوتووە و ڕزگاربووەکانیش بە بەلەمێکی ڕزگارکەر
گوازرانەوە بۆ سیسیلی – ئیتاڵیا، دوای (15) کاتژمێر لە گەشتەکەیان، شەش کۆچبەر
کەوتوونەتە نێو دەریاکە و خنکاون، وە دواتر دوو کەسی دیکەشیان لەکاتی مەلەکردن
بەرەو بەلەمی ڕزگارکەر روشتوون گیانیان لەدەستداوە، چيندین کۆچبەری دیکەش لەهەوڵی
رزگارکردنی ئەوانی تردا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی
زانیارییەکانی دەزگاکە، تا ئێستا تەنیا یەک تەرم دۆزراوەتەوە و تەرمی چوار ژن و سێ
منداڵیش بێسەرو شوێنە، یەکێک لەو ژنانە منداڵێکی ساوای بەجێهێشتوە.
1055 جار خوێندراوەتەوە