وەزیری تەندروستی: رۆژی دوو شەممە ڤاکیسنی کۆرۆنا دەگاتە عێراق

KNN : Kurdish News Network
09:44 - 23/02/2021
عێراق
+
-

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاشکرایکرد، رۆژی دووشەممەی داهاتوو یەکەم کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق.


ئەمڕۆ سێشەممە، حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگە،بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، رۆژی دووشەممەی داهاتوو یەکەم کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەگات، فڕۆکەی بار هەڵگری چینی ڤاکسینی کۆرۆنا دەگەنێتە عێراق.

 

 

ئاماژەی بەوەشدا، کە نیگەرانە لە بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوونی منداڵان بە کۆرۆنا و دەشڵێت، هەموو بڕیارەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا دوور لە لایەنی سیاسیەوە دەبێت.


پێشتر تەمیمی رایگەیاندبو، لە سەرەتای مانگی ئازاردا (50) هەزار ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن حکومەتی چینەوە بە دیاری بۆ عێراق دەنێردرێت.

 

هاوکات،لەچەند رۆژی رابردوو وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا (18) ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق و پشکی هەرێمیشی تێدایە.


415 جار خوێندراوەتەوە