ژمارەی چەکدارانی داعش لە عێراق ئاشکرا دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
07:19 - 23/02/2021
عێراق
+
-

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە عێراق ئاشكرایكرد، كەمتر لە یەك هەزار چەكداری ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە عێراقدا ماون.

 

 
تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە عێراق بە میدیاکانی راگەیاند، ژمارەی چەكدارانی داعش بە كەمتر لە یەك هەزار كەس مەزەندە دەكەن.

 

 

لەبارەی داعشە دەستگیركراوەكانیشەوە ئاماژەی بەوە دا، لە هەوڵدان بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسیەی كەمپی هۆل كە دۆسیەیەكی ئاڵۆزە، هەروەها هەوڵی داخستنی تەواوی سنوورەكان دەدەن بەڕووی هاتوچۆی چەكدارانی داعشەوە، بۆ ئەوەی كۆتایی بە بوونی داعش لەسەر خاكی عێراق بێنن.

 

خەفاجی وتیشی، چەكدارانی داعش بەردەوام لە هەوڵی هاتوچۆدان لەسەر سنوورەكانی عێراق و سووریا، بە تایبەتییش لەو ناوچانەی كە لە نێوان هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستاندایە، داعش زۆر جار ئەم درزەی نێوان هەردوو هێزەكە بۆ هاتوچۆكردن دەقۆزنەوە.

565 جار خوێندراوەتەوە