وتەبێژی حکومەتی عێراق: پشکی هەرێم گرێ کوێرەی پرۆژە یاسای بودجەیە

KNN : Kurdish News Network
06:56 - 23/02/2021
عێراق

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێککەوتن لەسەر سەرجەم بڕگەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 کراوە جگە لە پشکی هەرێمی کوردستان و "هەر ئەوەش گرێ کوێرەی پڕۆژەیاساکەیە".

 

 

 حەسەن نازم وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند، سەرجەم بڕگەکانی پرۆژە یاسای بودجە رێکەوتنی لەسەر کراوە جگە لە پشکی هەرێمی کوردستان نەبێت.

 

 

وتیشی، تەنها حکومەت بەرپرسە لە دۆسییەی ئەمنی وڵات و کەس ناتوانێت بە هەڵدانی موشەک فشار بکاتە سەر حکومەت و دەستوەردان بکات لە دۆسییەی ئەمنی و وتی: دەوڵەت سازش لەسەر سەروەری وڵاتەکەی ناکات.

 

 

لەبارەی گەیشتی ڤاکسینی کۆوۆنا بۆ عێراق حەسەن نازم رایگەیاند، بەمزوانە ڤاکسین دەگات، حکومەت وەزارەتی تەندروستی سەرپشک کردوە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست، لەگەڵ کۆمپانیای سینۆفارم بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسین.

 

675 جار خوێندراوەتەوە