وەزارەتی پێشمەرگەی
حکومەتی هەرێم داوا دەکات موچە و شایستە داراییەکانی ئەمەریکا تەواوی هێزەکانیان
بە بێ جیاوازی بگرێتەوە.
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری
پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ وه‌فدێكی باڵای راوێژكارانی سه‌ربازی
ئه‌مریكا و ، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له عێراق و به‌رپرسی نوسینگه‌ی
هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، پێویستە مووچە و شایستە داراییەکانی ئه‌مریكا سه‌رجه‌م
هێزی پێشمه‌رگه بگرێته‌وه، به‌جۆرێك ره‌چاوی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی
مووچه‌دا هه‌بێت بۆ سەرجەم هێزەکانی بەبێ جیاوازی.
وتیشی، "چه‌ندین جارهۆشداریمان
له‌باره‌ی مه‌ترسیه‌كانی داعش داوه، كه ئێستا به‌تاكتیك و شێوازی تر كرده‌وه
تیرۆریستیه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن، و هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بایه‌خی
زۆری بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی
تیرۆریستان له ئێستا و ئاینده‌دا دەبێت.
هەر لە کۆبونەوەکەدا
بڕیادرا قۆناغی هه‌مه‌هانگی و
پێكه‌وه كاركردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق زیاتر
په‌ره‌ی پێبدرێت و هه‌وڵه‌كانیش به‌ئاراسته‌ی بنبڕ كردن و تێكشكانی تیرۆریستان بێت.
937 جار خوێندراوەتەوە