(14) حاڵەتی دیکەی کۆرۆنای گۆڕاو لە هەولێر تۆمارکران

KNN : Kurdish News Network
01:28 - 22/02/2021
کوردستان
+
-

بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، (14) حاڵەتی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو تۆمارکراون.

 

د. دلۆڤان محمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، دوای تەواوبونی پشکینەکان (14) حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە پارێزگاکە تۆمارکراون.

 

وتیشی، لەو (14) حاڵەتە حەوت کەسیان لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە.

 

دوێنێش، بۆیەکەمجار پێنج حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە هەرێمی کوردستان تۆمارکران، بە وتەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، ئەو پێنج کەسە لە ناو شاری هەولێر تۆمارکراون.

883 جار خوێندراوەتەوە