نورى مالیکى
سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا و سەرۆک وەزیرانى پێشوترى عێراق رەخنە لە یاساى هەڵبژاردنى
پێشوەختى ئەنجومەنى نوێنەران دەگرێت و سیستمى پەرلەمانیش
بۆعێراق بەگونجاو نازانێت.
نورى مالیکى
سەرۆکى هاوپەیمان دەوڵەتى یاسا لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند،
ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەم بارودۆخەدا وڵات روبەڕوى دۆخێکى
ناهەموار دەکاتەوە کە پێچەوانەى خواستى هەموانە.
راشیگەیاند، مەرجعیەتى باڵاى ئاینى داواى سیستمێکى هەڵبژاردنى پاک و بێگەردى
کردوە، بەڵام داواى جێگیرکردنى سیستمێکى دیاریکراوى نەکردوە.
هەرسەبارەت بە هەڵبژاردنى پێشوەخت نورى مالیکى ئاماژەى بۆئەوەکرد، یاسای
نوێى هەڵبژاردن پەرلەمانێکى پەرتەوازە و دابەشبووى لێ بەرهەم دێت.
مالیکى باسى لە گۆڕانکارى لەسیستمى حوکمرانى عێراق کرد و لەو بارەیەوە
رایگەیاند، بۆعێراق سیستمى سەرۆکایەتى باشترە لەسیستمى پەرلەمانى.
326 جار خوێندراوەتەوە