محمد ئه‌لبه‌ڕادعی كه خه‌ڵاتی نۆبڵی
ئاشتی برده‌وه بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی، وه‌ك ره‌خنه‌گرێكی
حكومه‌تی میسر ده‌ركه‌وت كاتێك ئه‌و رۆژه بۆ نوێژی هه‌ینی رۆیشته مزگه‌وت و هه‌موان
چاوه‌ڕێی دروست بوونی گرژی و ئاڵۆزییان ده‌كرد، هه‌رچه‌نده ئه‌لبه‌ڕادعی هه‌میشه
جه‌ختی له‌سه‌ر خۆپیشاندانی ئاشتییانه ده‌كرده‌وه، بەڵام ئه‌وكات به هه‌زاران
چه‌كداری توندوتیژو ئاژاوه‌گێڕ ئه‌و ناوه‌یان ته‌نی بوو و به هه‌زاران خۆپیشانده‌ریش
چاوه‌ڕێی ته‌قینه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌یان ده‌كرد.
له راستیدا گاڵته‌م به‌وه ده‌هات
كه خه‌ڵكی دژی سه‌رۆك ده‌جوڵانه‌وه، چونكه له ساڵانی پێشوودا چه‌ندین خۆپیشاندانم
بینیبوو كه به‌شداربووان له چینی ناوه‌ند بوون و زۆریش ئازا‌و چاو نه‌ترس بوون،
تا ده‌یانتوانی دروشم و هوتافی توندیان ده‌وته‌وه تا وایلێده‌هات پۆلیس زۆر به
توندی دژیان ده‌وه‌ستانه‌وه‌و ده‌ستگیریان ده‌كردن.
هه‌ر ئه‌و رۆژه دوای ته‌واو بوونی
نوێژ خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر پۆلیسه‌كان، ئه‌و كات بینیم كه زۆربه‌ی
خۆپیشانده‌ران ئه‌و چینه خوێنده‌واره‌ی جارانی چینی ناوه‌ند نه‌بوون، به‌ڵكوو خه‌ڵكه
هه‌ژاره‌كه‌ی چینی خواره‌وه بوون، په‌لاماری ئۆتۆمبێلی پۆلیسیانداو هه‌ڵیان گێڕانه‌وه‌و
دواتر ئاگریان تێبه‌ردان، پۆلیسه‌كانیش گازی فرمێسك رێژیان له دژیان به‌كار هێنا،
خۆپیشاندانه‌كه جیاواز بوو هیچ شۆڕشێك به‌هێزو كاریگه‌ر نابێت ئه‌گه‌ر بزاوته‌كه‌ی
خه‌ڵكی هه‌ژار نه‌بێت.
رۆژێك بوو كه ناڕه‌زایی شه‌قام گه‌یشته
لوتكه‌و قه‌ره‌باڵه‌غی هه‌موو شه‌قام وپرده‌كانی داپۆشی به درێژایی نیل تا ده‌گاته
مه‌یدانی تحریر، كه ڕه‌مزی رۆحی شاره‌كه‌یه.
(10) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دوای هه‌ژده رۆژ له وه‌ستانه‌وه دژی نه‌یاره‌كانی،
حوسنی موباره‌ك لە دەسەڵات کەوت و هه‌واڵه‌كه به ناوخه‌ڵکى و خۆپیشاندەرانى مه‌یدانی
تحریردا بڵاو بویه‌وه، به شه‌و ده‌نگی پێكدادان له ناو مه‌یدانه‌كه ده‌بیسراو
دواتر بوو به هه‌ڵا له‌سه‌ر ئه‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه‌ی كه رژێم سه‌پاندبووی به‌سه‌ر
خه‌ڵكه‌كه‌دا، هه‌تا كار گه‌شته به‌كارهێنانی چه‌ك و حوشتر دژی خۆپیشانده‌ران.
شوڕشه‌كه هیچ رابه‌رێكی راسته‌قینه‌ی
نه‌بوو، ئه‌مه‌ش وای كردبوو خۆڕسكانه‌و دیموكراسیانه ده‌ربكه‌وێت، ئه‌و گه‌نجانه‌ی
له خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌ركه‌وتن كاتی ئه‌وه‌یان نه‌بوو خۆیان رێكبخه‌ن و وه‌ك هێزێكی
سیاسی خۆیان نمایش بكه‌ن، زۆر به ڕونی دیار بوو دوای چه‌ند ساڵیك له حوكمی زۆره‌ملێ
و زۆرداری ده‌بوو ئه‌مان له سفره‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن.
هه‌ڵبژاردنێكی ئازادانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی
له ساڵی (2012) شۆڕ بویه‌وه بۆ شه‌ڕی نێوان كاندیدانی دوو گروپی رێكخراوی میسری،
یه‌كێکیان ئه‌ندامانی ئیخوان مسلیمینی میسر بوون كه له بیستەکانى سەدەرى رابردوەوه
له هه‌وڵی دروست كردنی ده‌وڵه‌تیك بوون تیایدا حوكمی ئیسلامی تێدا به‌رجه‌سته ببێت،
بۆیە وایان بیر كرده‌وه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه خه‌ونه‌كه‌یان به دی بێت.
گروپه‌كه‌ی تریش هێزی سه‌ربازی میسر
بوون، به‌ڵام خۆیان وه‌ك سوپای ئازادی میسر ناساند كه له ساڵی (1952)وه‌وه میسریان
كۆنترۆڵ كردبوو، حوسنی موباره‌ك ئه‌وكاته سه‌رۆكی پێشوی هێزی ئاسمانی بوو له لایه‌ن
هێزی سه‌ربازییه‌وه كرا به‌قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له میسردا به
پارێزراوی بهێڵنه‌وه‌و بۆ كۆنترۆڵ كردنی گشت سێكتره ئابورییه‌كانی وڵات.
ئیخوان موسلیمین هه‌ڵبژاردنی برده‌وه،
به‌ڵام شیوازی حوكمڕانیان شپرزه‌و خێرابوو خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا
كرد كه لایه‌نگریان نه‌بوون، سوپای میسر ئه‌وه‌ی له توانایدا بوو كردی بۆ لاواز
كردنی حكومه‌ته ئیخوانییه‌كه و ناسه‌قامگیری و توندوتیژی قوڵتر بویه‌وه، ساڵی (2013)
فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست.
سه‌ره‌تاكانی (2014) زیاتر له دوو
هه‌زار خه‌ڵكی سیڤیل له خۆپیشاندانه‌كاندا له‌سه‌ر شه‌قام له‌لایه‌ن هیزه سه‌ربازییه‌كانه‌وه
كوژران، له‌و بنكه‌یه‌ی كه محمد مورسی تێدا ده‌ست به‌سه‌ر كرابوو، سه‌ربازه‌كان
به ئه‌نقه‌ست و توڕه‌ییه‌وه لوله‌ی تفه‌نگاكانیان ده‌كرده جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری
توڕه‌و ده‌یانكوشتن، خێزانی كوژراوه‌كان له مزگه‌وته‌كاندا بوون له هه‌وڵی ناسینه‌وه‌ی
ته‌رمه‌ی كوژراوه‌كانیاندا بوون كه به ده‌ستی چه‌كدارانی سوپای میسر له گه‌رمای
مانگی هه‌شت دا كوژرابوون و ژماره‌یان نۆ سه‌د كه‌س ده‌بوون، ره‌شه كوژییه‌كه له
مه‌یدانی ره‌مسیس بوو مزگه‌وته‌كان هه‌موو به خوێن داپۆشرابوون.
له‌و كاته‌وه هێزی سه‌ربازی كۆنترۆڵی
میسریان گرته ده‌ست، فه‌رمانده‌كه‌یان كه عبدالفتاح سیسی بوو، بوو به سه‌رۆكی میسر
له سه‌رۆكی پێشوو زیاتر ده‌سه‌لاتی سه‌ربازی و دیكتاتۆری سه‌پاند، به هه‌زاران میسری
خزێندرانه زیندانه‌وه له‌به‌ر دژایه‌تیان دژی سه‌رۆك یان هه‌ر گاڵته‌كردنیك به
سه‌رۆك سزای زیندانی كردنی بۆ ده‌رده‌چوو، به سه‌دان كه‌سی تریش له سێداره دران
دوای دادگایی كردنیان كه بووه مایه‌ی ره‌خنەگرتن لێیان له لایه‌ن گروپه‌كانی
مافی مرۆڤه‌وه.
له‌سه‌ر كار لابردنی حوسنی موباره‌ك
دوای ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی پێش‌و هات كه شۆڕشی گه‌لی تونس هه‌ڵگیرسا، روداوه‌كانی ساڵی
(2011) ی ئه‌و كاته‌ی میسر بوو به نه‌ریتێكی رۆشنبیری و هه‌موو ولاتانی عه‌ربی رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستی ته‌نی.
راپه‌ڕینه‌كان هه‌موو شتیكیان گۆڕی،
به‌ڵام نه‌ك به‌و شێوه‌ی خۆپیشانده‌ران هوتافیان بۆ ده‌كێشا و داوای ئازادی و روخاندنی
رژێمه‌كانیان ده‌كرد.
سه‌ربازییه كه‌للـە ره‌قه‌كان گه‌ڕانه‌وه
و سه‌دان هه‌زار كه‌س كوژران و ملیۆنانیش بێ ماڵ‌و حاڵ بوون، توندڕه‌وه جیهادییه‌كان
گه‌شه‌یان كردوو ده‌ستیان كرایه‌وه‌و تۆوی خۆیان له دڵی ئه‌و گه‌نجانه‌دا چاند كه
به ده‌ست دیكتاتۆره‌كانه‌وه ئازاریان چه‌شتبوو و به‌كاریان هێنان بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان.
له‌سه‌ر كار لابردن و راماڵینی سه‌ركرده
سه‌ربازییه‌كان زۆر كارێکی دژواره، به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه هاوپه‌یمانی
و پشتگیری وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌بێت.
رژێمی میسر ئه‌وپه‌ڕی ململانێی
مانه‌وه‌ی كرد بێ ئه‌وه‌ی پشتگیری ماددی وڵاتانی سعودیه‌و ئیماراتی هه‌بێت، سه‌رۆك
سیسی پشتگیرییه‌كی به‌هێزی سیاسی رۆژئاوییه‌كانی هه‌بوو ئه‌وه‌تا ده‌بینین مانگی دیسه‌مبه‌ری
پێشوو ئیمانویل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا مه‌دالیای خاچی گه‌وره‌ی شه‌ره‌فی به
عبدالفتاح سیسی به‌خشی.
له‌یلا سوه‌یف كه ڕێكخه‌ری كه‌مپینی
مافی مرۆڤی میسریه‌كانه‌و خاوه‌ن دوو منداڵه و له‌به‌ر دژایه‌تی كردنی رژێمه‌كه‌ی
سیسی ئێستا له زیندانه له چاوپێكه‌وتنێكدا وتی: ده‌بێت رۆژئاواییه‌كان رێڕه‌وی
سیاسه‌تكردنیان بگۆڕن، ئه‌وه رونه كه سیاسییه‌كانی رۆژئاوا خه‌ڵكانی خۆیان ده‌كه‌ن
قوربانی بۆ پشتگیریی كردنی حكومه‌ته‌كانی میسر و رژێمه هاوشێوه‌كانی وڵاتانی تری
ناوچه‌كه، چونكه ئه‌مه ته‌نها رێگه‌چاره‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری، ئه‌گه‌ر
سه‌قامگیریه‌كی ته‌واوت نه‌بێت ئه‌وا ملیۆنه‌ها كۆچبه‌ر رووت تێده‌كات كه ده‌بنه
سه‌رچاوه‌ی تیرۆر و چه‌ندین ده‌ره‌نجامی خراپترى دەبێت.
باسى لەوەشکردووە، به‌هانه‌یان قبوڵكراو
نیه پێویسته له‌سه‌ر خه‌ڵكی به‌ریتانیا حكومه‌ته‌كه‌یان به‌رپرسیار بكه‌ن له‌وه‌ی
كه پێویسته چۆن مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكانی وزه‌و فرۆشتنی
چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی خه‌ڵكانی خۆیان نه‌كه‌ن به قوربانی.
ده‌وڵه‌تان ئه‌وه‌نده‌ی له خه‌می
ده‌سه‌ڵات و پاره‌و قازانجدان ئه‌وه‌نده له بیری ده‌سه‌تبه‌ركردنی سه‌قامگیری نین بۆ گه‌له‌كانیان،
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له پرۆسه‌یه‌كی سه‌خت
و دورور درێژی گۆڕانكاریدایه.
بزوێنه‌ری راپه‌ڕینه‌كانی (2011)
ئه‌و گه‌نجه توڕانه بوون و ماندوی ده‌سی گه‌نده‌ڵی و سته‌م و بێ كاری بوون، ئه‌م
هۆكارانه‌ی وای له‌و گه‌نجانه كرد بڕژێنه سه‌ر جاده هێشتا ماوون و ژماره‌ی ئه‌و
گه‌نجانه‌ی ته‌مه‌نیان له خوار سی ساڵیه‌وه‌یه و له وڵاتانی عه‌ره‌بی نیشته‌جێن
و بێ كارن له هه‌موو جیان زیاترن.
پریشكی توڕه‌یی خه‌ڵكی هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستی گرتوه‌ته‌وه، هه‌ر له‌م ساڵدا چه‌ندین خۆپیشاندان له تونس‌دا دژی بێكاری
ئه‌نجامدراوه كه ته‌نها ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بیه له دوای ساڵی ۆ(2011)وه مۆدیلیكی
نوێ له دیموكراسی تێیدا سه‌ری هه‌ڵداوه، هه‌ر له لوبنان كه له روی ئابورییه‌وه وڵاتێكی داروخاوه، خۆپیشانده‌ران
هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باڵه‌خانه حكومییه‌كان.
ئه‌مه هه‌ڵوێستی لاوه‌كانه،
چونكه زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا پێك ده‌هێنن، كاریگه‌ری په‌تای كۆرۆنا هه‌موو شتێك له
قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر ده‌كات هیواكانی ده ساڵی له‌مه‌و پێش له‌ناو ده‌چن.
مێژوو ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵیت كه سته‌م؛
كاری خۆی ده‌كات تا نائومێدی زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر ترس‌دا، به‌ڵام زۆر ناخایه‌نیت.
سەرچاوە: BBC
وەرگێرانى: KNNC
444 جار خوێندراوەتەوە