بە ئەنجامدانى دوو
یارى ئاگرین، ئەمشەو قۆناغى (16)ى چامپیۆنس لیگ دەستپێدەکاتەوە.
ئەمشەو کاتژمێر (11:00)
بە کاتى هەرێمى کوردستان، قۆناغى (16)ى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا
دەستپیدەکاتەوە، سەرەتا و لە یاریگاى کامپ نو یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى میواندارى
پاریس سانجێرمانى فەرەنسى دەکات.
لە یارییەکى دیکەدا، هەردوو یانەى لایپزیکى ئەڵمانى و لیڤەرپوڵى
ئینگلیزى کاتژمێر (11:00) بە کاتى هەرێم لە یاریگاى پۆشکاش ئەرینا لە ووڵاتى
هەنگاریا روبەڕوى یەکترى دەبنەوە.
تایبەت با یارییەکەى
پاریس و بەرشە، چەند ئەستێرەیەک لە هەردوولا بەهۆى پێکانەوە لە یارییەکە بێبەش دەبن،
درەوشاوەترینیان نەیمارە لە یانە فەرەنسیەکە.
294 جار خوێندراوەتەوە