نەخۆشخانەکانى لوبنان
پڕبوون لە توشبوى کۆرۆنا و داواى بەهاناوەچوون دەکات.
لە بانگەوازێکدا،
باڵیۆزخانەى لوبنان لە بەغدا، داواى بەهاناوەچوون لە وڵاتانى دۆستى دەکات، ئەوەش
بەهۆى ئەوەى نەخۆشخانەکانیان پڕبوون لە توشبوى كۆرۆنا و توانای رووبەڕووبوونەوەی دۆخەكەیان
نەماوە.
لە بانگەوازەکەدا دەڵێت: " بەهۆى ئەوەى فشارێکى لەناکاوى
تەندروستى بەرۆکى خەڵکەکەمانى گرتووە و ژمارەى توشبوانى کرۆنا زۆربووە،
نەخۆشخانەکان و ناوەندە تەندروستییەکان پڕبوون و وەک پێویست ناتوانن کاربکەن".
لوبنان، بە تۆمارکردنى
(282) هەزار و (249) کەس و بە گیانلەدەستدانى دوو هەزار و (374)، پلەى (43)یەمینى
ئەو وڵاتانەى گرتووە کە توشبوانى کۆرۆناى تیدا تۆمارکراوە.
1322 جار خوێندراوەتەوە