وەزیرى دەرەوەى ئێران
رایگەیاند: بە کشانەوەى ئەمەریکا لە ریککەوتنى ناوەکى ئەوەى سەلماند کە واژۆى ئێران
بەهێزتربوو، دەشڵێت: بایدن دەتوانێت ئەمەریکا بگەڕێنیتەوە بۆ رێککەوتنى ناوەکى.
لە واترێکدا کە لە
گۆڤارى (فارن ئەفراز) بڵاوى کردۆتەوە، محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئیران
نوسیویەتى: جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمەریکا دەتوانێ یەکەم هەنگاوی بۆ قەرەبووی میراتی
مەترسیداری شکستی زۆرینەی ترامپ بێت، کاتێک بەهۆى سەرۆکى پێشوەوە ئەمەریکا لێى
دەرچوو.
زەریف باسى
لەوەشکردووە، ئەگەر بایدن ئەو هەنگاوە بنێت، ئێران دەگەڕێتەوە بۆ جێبەجێ کردنی تەواوی بەڵێنەکانی لە چوارچێوەى رێککەوتنی
ناوەکى.
جەختیشى کردۆتەوە، کشانەوەی
ئەمەریکا لە رێککەوتنی ناوەکی ئەوەی سەلماند کە واژۆی وەزیری دەرەوەی ئێران لە واژۆی
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە هێزترە.
وەزایرى دەرەوەى ئێران
ئاماژەى بەوەشکردووە، گۆشەى دەرفەت بۆ حکومەتى نوێى ئەمەریکا هەتا هەتایە کراوە
نابێت و دەبێت واشنتۆن هەنگاو بنێت بۆ قەرەبوکردنەوەى میراتە شکستخواردووەکەى
ترەمپ.
392 جار خوێندراوەتەوە