دەستەى دەستپاکى عێراق دەستگیرکردنى بەرێوەبەرى پرۆژەى نۆژەنکردنەوەى
یاریگاى ئۆلۆمپى کەرکوکى بە تۆمەتى ئەنجامدانى گەندەڵى راگەیاند.
بەپێى راگەیەنراوێکى فەرمانگەى لێکۆڵینەوەى دەستەى دەستپاکى عێراق،
تیمى نوسینگەى لێکۆڵینەوەى دەستەى دەستپاکى لە کەرکوک بەرێوەبەرى نۆژەنکردنەوەى یاریگاى
ئۆلۆمپى کەرکوکیان دەسستگیرکردوە.
دەستەى دەستپاکى عیراق روونکردنەوەى زیاترى لەبارەى دەستکردنى ئەو بەرپرسەوە
بڵاوکردەوەتە و رایگەیاندوە، گرێبەستى نۆژەنکردنەوەى یاریگاکەى قۆستوەتەوە
بۆدروستکردنى یەکەى نیشتەجێبون لە زەویەکانى
دەوروبەرى ئەو یاریگایە.
553 جار خوێندراوەتەوە