وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم خشتەى بەرێوەچونى تاقیکردنەوەکانى
ساڵى خوێندنى (2020 – 2021) ى سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى بڵاوکردەوە
بەپێى خشتەیەک کە وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم بڵاوى کردەوەتەوە،
پرۆسەى خوێندنى پۆلە ناکۆتاکان لە قۆناغى یەک تاکو قۆناغى (11) ى خوێندنگا حکومیەکان
و خوێندنى ئیسلامى رۆژى (1-3-2021) دەست پێدەکات.
تاقیکردنەوەى خولى یەکەمى
وەرزى یەکەم رۆژى (5-6-2021) دەستپێدەکات،
ئەگەریش هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران عێراق ئەنجام بدرێت ئەوا دوادەخرێت بۆ رۆژى
(12-6-2021).
رۆژى (4-9-2021) وەرزى دووەمى خوێندن دەستپێدەکات، تاقیکردنەوەى خولى
یەکەمى وەرزى دووەمیش لە رۆژى (16-11-2021) دەستپێدەکات.
تاقیکردنەوەى خولى دووەمیش بۆ وەزرى یەکەم و دووەم لە رۆژى (4 -12-2021)
دەستپێدەکات.
سەبارەت بە پۆلى نۆیەمى بنەرەتیش وەزارەتى پەروەردە لە خشتەکەدا ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە، تێکراى هەڵسەنگاندنەکانى هەردوو وەرزەکە دەبێتە کۆششى ساڵانە بە رێژەى
(40%) و لەگەڵ تاقیکردنەوەى وەرزى دووەمى پۆلە ناکۆتاکانیش تاقیکردنەوەى نیشتیمانى
ئەنجام دەدەن بە رێژەى (60%) .
سەبارەت بە قۆناغى (12) بنەڕەتیش، وەزارەتى پەروەردە رایگەیاندوە، رۆژى
(16-1-2021) دەستپێکى وەرزى یەکەمى خوێندنە، هەرەوەها رۆژى (29-3-2021)
تاقیکردنەوەى وەرزى یەکەم دەستپێدەکات.
رۆژى ( 10-4-2021) وەرزى دووەمى خوێندن دەستپێدەکات، رۆژى (19-6-2021)
تاقیکردنەوەى وەرزى دووەم دەستپێدەکات و خولى
یەکەمى تاقیکردنەوە گشتیەکانیش رۆژى (25- 7-2021) و خولى دووەمیش لە رۆژى (24-8-2021)
دەستپێدەکات.

4521 جار خوێندراوەتەوە