پرۆگرامى خۆراکى
جیهانى سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان ئاشکراى دەکات نزیکەى سێ ملیۆن هاوڵاتى عێراق
خۆراکى پێویستیان نیە و زۆرینەشیان دەکەونە ئەو ناوچانەى کە بەهۆى هێرشى داعشەوە
رووبەروى وێرانکارى بونەتەوە.
عەبدولرەحمان
میجاج، نوێنەرى پرۆگرامى خۆراکى جیهانى سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق (W.F.P) رایگەیاند، بەهۆى بڵاوبونەوەى کۆرۆنا و خراپى دۆخى ئابورى
عێراق بەهۆى دابەزینى نرخى نەوتەوە لە ساڵى (2020) کاریگەرى نەرێنى لەسەر چەند چینێک
دروست کردوە.
راشیگەیاند، بەپێى پرۆگرامى چاوێریکردنى برسێتى سەر بە پرۆگرامى خۆراکى
جیهانى، نزیکەى سێ ملیۆن عێراقى بەدەست نەبونى خۆراکى پێویستەوە دەناڵێنن، لەو
ژمارەیەش (731) هەزار کەسیان ئەو ئاوارانەن کە کێشەى نەبونى ئاسایشى خۆراکیان
هەیە.
بەپێى وتەى ئەو بەرپرسەى پرۆگرامى خۆراکى جیهانى سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان،
زۆربەى چینە هەژارەکانى عێراق دەکەونە ئەو ئاوارانەن کەبە هۆى هیرشى داعشەو ناوچەکانى خۆیان جێهێشتوە.
نوێنەرەکەى پرۆگرامى خۆراکى جیهانى داواى لەحکومەتى عێراق کردوە چەند هەنگاوێگى
سەرەتایى هەڵبگرێت بۆکۆنترۆڵکردنى ئەو دۆخە، ئەویش لەرێگەى پێشکەشکردنى خۆراکى پێویست و کۆنترۆڵکردنى نرخى خۆراک لە بازاڕەکاندا.
360 جار خوێندراوەتەوە