روداوێكی هاتوچۆ گیانله‌ده‌ستدانی
كه‌سێك و برینداربوونی دو كه‌سی دیكه‌ی لێكهوتهوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،
له ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ له‌سنوری قه‌زای پێنجوێن، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و
دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
موقه‌ده‌م هاشم عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پێنجوێن، رایگەیاند: له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان
دوو ئۆتۆمبێل، له‌سه‌ر رێگای نێوان (پێنجوێن- سلێمانی) نزیك گوندی كانی مانگ، كه‌سێك
گیانی له‌ده‌ستدا و دو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوو.
وتیشی، "هێڵكاری
هاتوچۆ بۆ شه‌قامه‌كه به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستنی هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه كراوه".
809 جار خوێندراوەتەوە