پرۆسەى خوێندن لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
04:16 - 13/01/2021
کوردستان

هەفتەى داهاتو قوتابخانەکانى هەرێم دەکرێنەوە و خوێندنى ناو پۆل دەست پێدەکات.

 

دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە (13/1/2021) کۆبونەوەی لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم ئەنجامدراو پاش خستنەڕوى راپۆرتى وەزارەتى تەندروستى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لەهەرێم، بڕیاردرا بە جێبەجێ کردنى رێنماییە تەندروستیەکان پرۆسەى خوێندن لە هەرێم دەست پێبکاتەوە.

 

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە بەروارى (16/1/2021) پرۆسەى خوێندن بۆ قۆناغى (12)ى ئامادەیى دەست پێدەکات.

 
کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکان و دەستکردنەوە بە پرۆسەى خوێندن لە هەرێم بە چەند قۆناغێک دەبێت و سەرەتا پۆلى (12)ى ئامادەیى لە ناو پۆلدا دەست بە خوێندنى وانەکانیان دەکەن و بۆ قۆناغەکانی دیکەى خوێندنیش بڕیاردراوە لە بەروارى (1/3/2021) خوێندن دەستپێبکاتەوە.

4238 جار خوێندراوەتەوە