وەزارەتى تەندروستى عێراق دووتاقیگە بۆ پشکنیینى تایبەت بەجۆرە نوێیەکەى
ڤایرۆسى کۆرۆنا دەکاتەوە، وتەبێژى وەزارتەکەش دەڵێت تائێستا هیچ حاڵەتێکى توشبون
بەو جۆرەى کۆرۆنا تۆمار نەکراوە.
سەیف بەدر، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند، بەهەماهەنگى لەگەڵ
رێکخراوى تەندروستى جیهانى لە چەند رۆژى داهاتودا دوو تاقیگە لە بەغدا ئامادە
دەکەن وتایبەت دەکرێن بە پشکنینى ئاشکراکردنى جۆرە نوێیەکەى کۆرۆنا.
راشیگەیاند، ئەو دووتاقیگەیەى کە ئامادە دەکرێن بۆ ئەو جۆرە پشکنینە بریتین
لە تاقیگەى ناوەندى سەر بە بەرێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى و گروپى تاقیگەکانى
فێرکارى سەربە شارى پزیشکى فێرکارى
لەبارەى تۆمارکردنى توشبون بە جۆرە نوێیەکەى کۆرۆنا لەعێراق وتەبێژەکەى
وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند، تائێستا هیچ حاڵەتێکى توشبون بەو جۆرەى
ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارنەکراوە.
425 جار خوێندراوەتەوە