هێرشە
ئاسمانیەکەى بەرەبەیانى ئەمڕۆى ئیسرائیل بۆسەرناوچە سنورییەکانى نێوان عێراق و سوریا
کوژرانى (40) سەربازى سورى و چەکدارى میلیشیاکانى نزیک لە ئێرانى لێکەوتەوە.
رامى
عەبدولرەحمان، بەرێوەبەرى روانگەى سوریا بۆمافەکانى مرۆڤ بە تۆڕى سکاى نیوزى
راگەیاندوە، هێرشە ئاسمانیەکەى ئیسرائیل بۆسەر چەند بنکەیەکى سەربازى و کۆگاى چەک
و تەقەمەنى لە ڕۆژهەڵات و باشورى سوریا (40) کوژراوى لێکەوتوەتەوە، لەو ژەماریەش
(9)یان سەربازى سوریا بوون و ئەوانى دیکە
چەکدارى ئەو ملیشیایانە بوون کە پشتوانى لە حکومەتى سوریا دەکەن.
بەپێى وتەکانى بەڕێوبەرى روانگەى سوریا، فرۆکە جەنگیەکانى ئیسرائیل
(18) گوزرى سەربازى ئاراستەى ناوچەکانى
دێرزور و ئەلبوکەمال کردوە کە دەکەونە نزیک سنورەکانى عێراق.
لاى خۆشیەوە ئاژانسى هەواڵى فەرمى سوریا (سانا)، هەواڵەکەى پشتڕاستکردوتەوە
و ئاشکراى کردوە، هێرشەکە کاتژمێر یەک و (10) خولەکى بەرەبەیانى ئەمڕۆ ئەنجام
دراوە، بەڵام هیچ زانیاریەکى لەبارەى زیانەکان ئاشکرا نەکردوە.
843 جار خوێندراوەتەوە