جێگری
سەرۆکی ئەمەریکا رەتیدەکاتەوە ماددەی (25)ی دەستور جێبەجێبکات و دۆناڵد ترەمپ لە کورسی
سەرۆکایەتی دوربخاتەوە.
بۆ لابردنی ترەمپ پێش 20ی کانوونی دووەم، دیموکراتەکان پەنایان بۆماددەی
(25)ی دەستور بردووە، کە رێگە دەدات بە جێگری سەرۆکی ئەمریکا و ئەندامانی کابینەی
حکومەت لە ئەگەری نەشیاوی سەرۆکدا، دەسەڵاتی لێبسەندرێتەوە، لەو کاتەشدا جێگر دەتوانێت
داوا لە کۆنگرێس بکات سەرۆک لە کارەکەی دور بخرێتەوە.
مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، بەکارهێنانی ئەو
رێگەیە لە بەرژەوەندی وڵاتدا نییە، لەوانەیە بڕیارێکی لەو شێوەیە ببێتە هۆی ترازان
و پارچە بوونی ئەمەریکا.
774 جار خوێندراوەتەوە