وەزارەتى پلاندانانى عێراق ئاشکراى
دەکات لە ساڵى (2020)دا ژمارەى دانیشتوان (40) ملیۆن کەسى تێپەڕاندوە ورێژەى رەگەزى نێریش لەرەگەزى مێ زیاترە
عەبدولزەهر هنداوى، وتەبێژى وەزارەتى پلاندانانى عێراق رایگەیاند، لە ساڵى (2020)
دا ژمارەى دانیشتوانى عێراق گەیشتوەتە (40) ملیۆن و (150) هەزار کەس.
راشیگەیاندوە، رێژەى گەشەى دانیشتوان لەوساڵەدا (2.6%) بووە.
وتەبێژەکەى وەزارەتى پلاندانى عێراق ئەوەشى روونکردوەتەوە کە (50.5%) ى دانیشتوان
لە رەگەزى نێر بوون و (49.5%) لەرەگەزى مێ بوون، رێژەى کەسانى بەتەمەنى سەرو (65)
ساڵیش (3.1%) بووە، ئەوانەش لە رووى ئابوریەوە چالاکن ئەو کەسانەن کە تەمەنیان لە نێوان (15) بۆ (64)
ساڵدا بووە.
وتەبێژى وەزارەتى پلانادانى عێراق لەبەشێکى دیکەى قسەکانیداو لەبارەى ئامادەکردنى
ئەو ئامارە رایگەیاندوە، بۆئەو ئامارە پشتیان بەخەمڵاندنى دەزگای ناوەندی سەرژمێریی
عێراق بەستووە کە بەپێى پێوەرە جیهانیەکان ئامادەى دەکەن.
451 جار خوێندراوەتەوە