دواى نزیکەى ساڵێک جارێکى تر نرخى بەرمیلێک نەوت (56) دۆلارى تێپەڕاند,
بەپێى داتاکانى ماڵپەڕى (invsting) کە تایبەتە بە هەواڵ زانیارى ئابورى و نرخى نەوت و دراوە
جیهانیەکان، نرخى نەوتى خاوى برێنت
گەیشتوەتە (56) دۆلار و (49) سەنت نەوتى خاوى تەکساسیش بە (52) دۆلار و (91) سەنت
مامەڵەى پێوەکراوە.
ئەوە لەکاتێکدایە لەمانگى شوباتى (2020) نرخى
نەوت گەیشتە سەر و (56) دۆلار، بەڵام دواى ئەو بەروارە و بەهۆى بڵاوبونەوەى کۆرۆنا لەسەرتاسەرى جیهاندا، بەردەوام نرخەکەى لە
دابەزیندابوو بە جۆرێک لەمانگى ئازاراد کەمترین نرخى تۆمارکرد.
948 جار خوێندراوەتەوە