لیژنەى دارایى
ئەنجومنى نوێنەران بەپێویستى دەزانێت کورتهێنانى بوجە کەمبکرێتەوە و سەرچاوەکانى
داهاتیش زیاد بکرێن و داواش دەکات پشتیوانى لە کەرتى تایبەت بکرێت.
لیژنەى دارایى
ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق راپۆرتى خۆى لەبارەى پرۆژە یاساى بودجە ساڵى (2021) ئاشکرا
کردوە، بەپێى ناوەرۆکى راپۆرتەکە، لیژنەى دارایى دیەوێت کورتهێنانى
بودجە کەمبکرێتەوە و پێداچونە بۆ جەرخیەکان بکرێت و بنەماى دادپەروەرى کۆمەڵایەتى لە پرۆژە یاساکەدا
جێبەجێ بکرێت، هەروەها سەرچاوەکانى داهاتى دەوڵەت زیاد بکرێت و چاکسازى لەچۆنیەتى
کۆکردنەوەیدا بکرێت، لەهەمانکاتدا داهاتى نانەوتیش هەمەجۆر بکرێت.
لیژنەى دارایى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بەپێویستى دەزانێت پاڵپشتى لە پرۆژەکانى
وەبەرهێنان وکەرتى تایبەت بکرێت و بەشداریان پێبکرێت لە پرۆسەى گەشەپێدانى ئابوریدا.
لەبەشێکى دیکەى راپۆرتەکەیدا لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق
داوا دەکات بەردەوامى بدرێت بە پرۆسەى چاکسازى بە جۆرێک کە رەنگدانەوەى لەسەر دۆخى
ئابورى و کۆمەڵایەتى هەبێت.
ئاشکراکردنى ناوەرۆکى راپۆرتەکەى
لیژنەى دارایى هاوکاتە لەگەڵ ئەنجامدانى خوێندنەوەى دووەم بۆ پرۆژە یاساى بودجەى
ساڵى (2021) ى عێراق لەلایەن ئەنجومەنى نوێنەرانەوە.
909 جار خوێندراوەتەوە