بڕیارە ئەمڕۆ، لە کۆشکى کرملین لە مۆسکۆى پایتەخت،
روسیا و ئازەربایجان و ئەرمینیا کۆببنەوە و پرسى رێککەوتن و دواین گۆڕانکارییەکان
تاوتوێ بکەن.
بە دەستپێخەرى ڤلادمێر پۆتین، سەرۆکى روسیا
ئەمڕۆ لە مۆسکۆ کۆبونەوە لە نێوان ( ڤلادمێر پۆتین سەرۆکى روسیا، ئیلهام عەلیێڤ
سەرۆککۆمارى ئازەربایجان، نیکۆڵ پاشینیان سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا) بەڕێوەبچێت.
بەگوێرەى ڕاگەیەنراوێکى کۆشکى کرملین لە
کۆبونەوەکەدا، دواین گۆڕانکارییەکان لە بارەى جێبەجێکردنى رێککەوتنەکەى نێوان باکۆ
و یەریڤان لە بارەى هەرێمى ناگۆن قەرەباغ تاوتوێ دەکرێت.
لە تشرینى دووەمى ساڵى رابردو، بە نێوەندگیرى و
دەستپێشخەرى مۆسکۆ، دانوستان و ئاگربەست لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا
راگەیەنراو هەردو لایەنى شەڕکەر کردە سەربازییەکانیان دژ بە یەک راگرت، بەڵام ناوە
ناوە ئاگربەست دەشکێنرا و هەردولاش یەکتریان تۆمەتبار دەکرد.
دواى ئاگربەست و بەپێى رێککەوتنەکە، ئازەر
بایجان هەرسێ شارى ( ئاگدام و لاچین و کڵجڵا)ى لە هەرێمى قەرەباغ وەرگرتەوە.
لەئێستادا جەنگی ناگۆرنۆ قەرەباغ کۆتایهاتوەو
ئاگربەست و ئاشتی راگەیەندراوە، بەڵام واقیعی جەنگەکە ئەوەی هێناوەتە گۆڕێ کە ئازەربایجان
لەم جەنگەدا تارادەیەک توانی تۆڵەی شکستەکەی جەنگی ساڵی (1994) بکاتەوە
سەرکەوتوبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ناکۆکی و ململانێی دێرینی نێوان ئەرمینیا و
ئازەربایجان کۆتایی نەهاتوەو بەردەوامە.
788 جار خوێندراوەتەوە