پیلۆسى، کاردەکات بۆ رێگریكردن له‌هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه‌ ده‌كات

KNN : Kurdish News Network
09:00 - 08/01/2021
جیهان

سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمەریکا رایدەگەیەنێت؛ ئەگەر ترەمپ خۆی واز نەهێنێت لە پۆستەکەی، ئەوا جموجوڵەکانیان دەست پێ دەکەن، دەشڵێت: لەگەڵ سوپای سوپا سالار قسەم کردوە بۆ ئەوەی رێگری لە ترەمپ بکەن چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێت.

نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرکردەی دیموکراتەکان لە کۆنگرێس لە پەیامێکدا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند؛ ئەگەر دۆناڵد ترەمپ خۆی واز لە پۆستەکەی نەهێنێت، ئەوا کۆنگرێس جومجوڵ دەکات بۆ ئەو مەبەستە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە لەگەڵ سوپا سالارى وڵاتەکەى مارک مێڵی قسەی کردوە بۆ تاوتوێکردنی رێکارەکانی دورخستنەوەی کۆنتڕۆڵی چەکە ئەتۆمییەکان لە دەستی ترەمپ بۆ خۆ بە دورگرتن لە ئەگەری فەرمانکردن بە بەکارهێنانی.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەندامانی کۆنگرێس سەرقاڵی تاوتوێکردنی دورخستنەوەی ترەمپن لە پۆستەکەی، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە مایک پێنسی جێگری ترەمپ کراوە کە بڕگەى چوارى ماددەی (25) دەستور کار بکات، کە تایبەتە بە گواستنەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆک بۆ جێگرەکەی، ئەگەر هات و سەرۆکی وڵات توانای بەڕێوەبردنی ئەرکەکەی نەبو.

736 جار خوێندراوەتەوە