ترەمپ: لە رێوڕەسمى سوێند خواردنى جۆ بایدندا بەشدار نابم

KNN : Kurdish News Network
07:06 - 08/01/2021
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ رایدەگەیەنێت: لە رێورەسمى سوێندخواردنى جۆ بایدن بەشدار نابم.

لە نوێترین تویتیدا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: بەشدارى رێوڕەسمى سوێند خواردنى جۆ بایدن ناکەم.

بریارە، رۆژى (20)ى ئەم مانگە، جۆ بایدن وەک سەرۆکى نوێى ئەمەریکا سوێندى یاسایى بخوات.

هەر ئەمڕۆش تویتێکى دیکەدا ترەمپ وتبوى: شانازى بەو (75) ملیۆن ئەمەریکییە نیشتمانپەروەرەوە دەکەم کە دەنگیان بەمنداوە و لە داهاتودا کارى گەورەترمان دەبێت.

603 جار خوێندراوەتەوە