تیروپشکى قۆناغى (32)ى جامى شاى ئیسپانیا
راکێشرا و هەردوو یانەى ریاڵ مەدریدى و بەرشەلۆنە ئەرکیان ئاسانە.
تیروپشکى یارییەکانى قۆناغى (32)ى جامى شاى
ئیسپانیا راکێشرا کە بڕیارە لە رۆژانى (16 و17 و 20 و 21)ى ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، تێیدا
یانەى بەرشەلۆنە و کۆرنیاى پلە سێ روبەڕوى یەکترى بونەوە و ریاڵ مەدرید و ئەلکۆیانۆش
روبەڕوى یەکترى دەبنەوە و ئەتلەتیک بلبا و ئیبیزاش پێکەوە یارى دەکەن و سۆسیداش و
کۆردۆباش بەرامبەر یەکترى وەستاون.
لە قۆناغى (32)ى جامى شاى ئیسپانیا، (16) یانەى
پلە یەک و (10) یانەى پلە دوو و (6) یانەى پلە سێ بەشدارى دەکەن، بەشێوازى یەک
یارى ئەنجام دەدرێت و براوە سەردەکەوێت بۆ قۆناغى داهاتوو.
630 جار خوێندراوەتەوە