ترەمپ داواى ئاشتى دەکات و دەڵێت:
ئیدارەى نوێى ئەمەریکا لە (20)ى ئەم مانگەدا دەستبەکار دەبێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمەریکا لە
تۆمارێکى ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاویکردوەتەوە، دەڵێت: ئیدارەى
نوێى سەرۆکایەتى ئەمەریکا لە رۆژى (20/1/2021) سوێندى یاسایى دەخۆن و
دەستبەکاردەبن، تیشک دەخەینە سەر ئەوەى گواستنەوەی دەسەڵات بەشێوەیەکی هێمنانە و رێکخراو
و بێ کۆسپ بەڕێوەبچێت، ئەم ساتە پێویستی بە ئاشتەوایی هەیە.
ئەم قسانەى ترەمپ دواى ئەوەدێت، کە
رۆژى چوارشەممە (6/1/2021) ژمارەیەک لە لایەنگرانى هەڵیانکوتایە سەر بینای کۆنگرێس
و پشێوی رویدا.
دوێنێش کۆنگرێسى ئەمەریکا
بەردەوامى بە کۆبونەوەکەیدا تایبەت بە پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا
و لە کۆی (535) ئەندامی کۆنگرێس بە دەنگی (306) ئەندام، جۆ بایدن وەک براوەی هەڵبژاردنەکانی
ئەمەریکا پەسەندکرا و بە سەرۆکی داهاتوی ئەمەریکا دیاریکرا.
643 جار خوێندراوەتەوە