توێژینەوەکان هەتاکو ئێستا
لەهەوڵی ئەوەدان بزانن بۆچی هەندێک کەس تووشی شەقیقە دەبن و هەندێکی تر تووش نابن،
بەڵام هەموو توێژەرەوەکان جەخت لەوەدەکەنەوە کە هەندێک شت هەیە ڕێژەی توشبوون بە
ئازارەکە زیاددەکات لەو کەسانەدا و بە (triggers) ناودەبرێن. دوورکەوتنەوە لەو شتانە چانسی
توشبوون بە ئازارەکە کەمدەکاتەوە. هەندێک لەو شتانە ئەمانەن:
_ دووربکەوە
لەوشتانەی ئازارەکەت بۆ دروستدەکەن و بە (triggers)ناودەبرێن: ئەم شتانە لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی
تر جیاوازە، هەر کاتێک چاودێریت کرد و درکت بەوە کرد کە ئەو شتانە چییە، ئەوا بە
ئاسانی دەتوانیت سەرئێشەکەت کۆنتڕۆڵ بکەیت، ئەوانەی باون : سترێس و قەلەقی، هیلاکی
و ماندووی، هەندێک دەرمان، ئافرەتان لەکاتی سووڕی مانگانەدا بەهۆی تێکچوونی هۆڕمۆنەکان،
ئەلکهول و کافایین بەڕێژەی زۆر، خواردن وەکو؛ پەنیر، شکولاتەو نەستەلە، شەکری
دروستکراو، گۆشتی سووری حازرکراو، ئەو شتانەی بۆنێکی تیژیان هەیە .
_ هیچ ژەمێکی خواردن مەپەڕێنە
: برسیکردنی خۆت بۆ ڕادەیەک بێهێزت کات لەوانەیە ئازارەکەت زیادکات، هەندێک توێژینەوە
دەڵێن دابەزینی شەکرەی خوێن گۆڕانکاری لە مێشکدا دەکات ، کەئەمەش ئازاری شەقیقە زیاد
دەکات .
_ ئازارشکێنەکان
لە سێ چوار ڕۆژ زیاتر وەرمەگرە : ئازارشکێنەکانی وەکو (پاراسیتۆڵ، ئەسپرین، پڕۆفین
..هتد )، لەوانەیە سەرئێشەکە نەهێڵن. باشتر وایە هەرکات هەستت کرد کە ئازارەکە دەست
پێدەکات باشترە وەریانبگریت، بەڵام بەکارهێنانیان بە بەردەوامی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک
ئەگەری هەیە ئازارەکە بگەڕێنێتەوە. باشترە لەو کاتەدا هەندێک چارەسەری تایبەت وەربگرێت
کە ناهێڵیت لە مانگەکەدا ئازارەکە دووبارە بێتەوە .
_کاتی خەوتنت
رێکبخە، نە زۆر بنوو نە کەم : هەوڵبدە لەشەودا بۆ ماوەی (حەوت بۆ هەشت) کاتژمێر
بنوو بەڕێکی، چونکە بینراوە ئەوانەی کێشەی تێکچوونی خەو یان کەمخەویان هەیە زۆرتر
تووشی ئازارەکە دەبن .
_ ئازارەکەت
پشتگوێ مەخە : ئاشکرایە ئەوانەی نەخۆشی شەقیقەیان لەگەڵە ، پێش هاتنی ئازارەکە حاڵەتێکیان
بۆ دروست دەبێت کە پێی دەوترێت (ئۆرا)، ئەم حاڵەتە هەندێک جار بەشێوەی تەڵخ بینینە
، یاخود بینینی ڕووناکی و هێڵی زیکزاگیە ، یاخود بیستنی هەندێک دەنگە، یاخود بۆنکردنی
هەندێک بۆنی ناخۆشە یاخود هەستکردنە بە سەرگێژخواردن. هەرکات هەستت بەم نیشانانە
کرد نابێت پشتگوێیان بخەیت چونکە پشتگوێخستنیان ئازاری سەرئێشەکە زیاد دەکات. بەڵکو
پێویستە هەوڵبدەیت لەژوورێکی تاریک و بێدەنگدا دابنیشیت یان پاڵکەویت تا تەواو دەبێت.
هەروەها دەتوانیت پاکی سارد بخەیتە سەر ناوچەوانت یاخود بە لەچکێک سەرت ببەستیت .
هەندێک جار مەساج کردنیش بە زەیتێکی ساردکەرەوە وەک زەیتی نەعنا یاخود هەر مەساجی
ئاسایی سەر سوودی زۆرە.
_ لەبیرت نەچێت
کە تێبینیەکانت بنوسیت: پێویستە هەموو کەسێک کە ئازاری شەقیقەی لەگەڵدایە، ئەم تێبینیانە
بنوسێت لەسەر دەفتەرێک یاخود مۆبایلەکەی :
یەکەم_ کەی سەر ئێشەکەی بۆ هات ؟
دوەم_ ماوەی چەندی خایاند
؟
سێیەم_ لە چ بەشێکی سەردا ئازارەکە دەستی پێکرد؟ ڕادەی
ئازارەکە و توندی چەندە؟
چوارەم_ بە دەرمان و ئازارشکێن کەمدەبێتەوە یاخود نا ؟
پێنجەم_ لەو ڕۆژەدا چیت خواردووە؟
شەشەم_ خەوت چۆن بووە و ئایا لەدەرەوە کارتکردووە؟
حەوتەم_ کەش و هەوا لەو ڕۆژەدا چۆن بووە؟
ئەم تێبینیانە زۆر
گرنگن کە بنوسرێت و لەدوایدا پشانی پزیشکەکەتی بدەیتەوەو بەپێی ئەوە ئامۆژگاریت
بکات کە چۆن کۆنتڕۆڵی ئازارەکە بکەیت.
د ۰ ههڤین کهمال شاه محمد
1604 جار خوێندراوەتەوە