ئەندامێکى لیژنەى تەندروستى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق
وادەى کڕینى ڤاکسینى کۆرۆنا لەلایەن حکومەتى عێراقەوە ئاشکرا دەکات، هەروەها زانیارى
لەبارەى بڕى ڤاکسینەکە و چۆنیەتى بەکارهێنانى دەخاتە ڕوو.
حەسەن خەڵاتى، ئەندامى لیژنەى تەندروستى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى
عێراق رایگەیاند، دواى پەسەندکردنى ڤاکسینى کۆرۆنا لەلایەن رێکخراوى تەندروستى جیهانیەوە،
هیوایەکى زۆرمان هەیە بەوەى کە بەر لەکۆتایى هاتنى ئەمساڵ عێراق (10) ملیۆن ڤاکسین
بەدەستبهێنێت و لەسەرەتاى ساڵى داهاتوشدا بەکاربهێنرێت.
سەبارەت بەچۆنیەتى بەکارهێنانیشى، ئەو ئەندامەى لیژنەى
تەندروستى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، ڤاکسینەکە لە سەرەتادا بۆ
پزیشک کارمەندانى تەندروستى و کەسانى بەتەمەن و ئەو نەخۆشانە بەکاردەهێنرێت کە دۆخى
تەندروستیان ناجێگیرە لەگەڵ ئەو کەسانەى کە بەرگرى لەشیان لاوازە یاخود دووچارى
نەخۆشى شێرپەنجە بوون.
1390 جار خوێندراوەتەوە