پارتی کۆمارییەکان داوا دەکەن، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی
ئەمەریکا ئەنجامی هەڵبژاردنەکان قبوڵ بکات و دان بە شکستەکەیدا بنێت.
دەنگی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، دوای رەتکردنەوەی سکاڵاکانی
ترەمپ لە ویلایەتی پەینسیلڤانیا، لەبارەی بونی نارێکوپێکی لە پرۆسەی جیاکردنەوەی
دەنگەکاندا، پارتی کۆمارییەکان فشارێکی زۆریان خستۆتە سەر دۆناڵد ترەمپ، بۆ ئەوەی
ئەنجامی هەڵبژاردنەکان قبوڵ بکات و دان بە شکستەکەیدا بنێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە،رەتکردنەوەی سکاڵاکانی ترەمپ لە
لایەن حاکمی ویلایەتی پەنسیلڤانیاوە، وەک گورزێکی دیکەیە لە دژی هەوڵەکانی سەرۆکی
ئەمەریکا، بۆ گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.
بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان، جۆ بایدن کاندیدی
دیموکراتەکان لە ویلایەتی پەنسیلڤانیا، هەشتا هەزار دەنگ لە پێش دۆناڵد ترەمپە و چاوەڕوان دەکرێت، لەو ویلایەتە ئەنجامی
یەکلاکەرەوە لەچەند کاتژمێری داهاتوودا رابگەیەنرێت.
بەپێی دواین ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان، لە ئێستادا
جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان (306) کورسی ئەنجومەنی هەڵبژاردن و دۆناڵد ترەمپ
کاندیدی کۆمارییەکان (232) کورسی مسۆگەر
کردوە.
705 جار خوێندراوەتەوە