هەرێمى کوردستان؛ توشبون بە کۆرۆنا بەشێوەیەکى بەرچاو کەمى کردوە

KNN : Kurdish News Network
04:07 - 21/11/2020
کوردستان

لە (24) کاتژمێرى رابردودا توشبون بە کۆرۆنا بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزیوە و (361) حاڵەتى نوێ تۆمارکراوە و (20) هەڵگرى ڤایرۆسەکەش گیانیانلەدەستداوە و (371) توشبوش ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندوە و چاکبونەتەوە.

راگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە هەرێمى کوردستان


١. پشکنین: (٤٦٨٨ پشکنینی نوێ)
• (١٥٠٦) هەولێر
• (٥٦٩) سلێمانی
• (٢٣٩٩) دهۆك
• (٣٠) هەڵەبجە
• (١١٣) گەرمیان
• (٧١) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٣٦١ تووشبووی نوێ)
• (٦٦) هەولێر
• (٧٥) سلێمانی
• (١٧٦) دهۆك
• (٦) هەڵەبجە
• (٣٠) گەرمیان
• (٨) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٣٧١ چاکبوون)
• (١٠٤) هەولێر
• (١٧) سلێمانی
• (٢١٢) دهۆك
• (١٤) هەڵەبجە
• (٢٤) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٢٠ مردن)
• (٤) هەولێر
• (٦) سلێمانی
• (٣) دهۆك
• (٤) هەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (٢) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٧٧١٦٢٧ (٢٧٤٦٧٧ هەولێر، ١٧٤٥٢٠ سلێمانی، ٣١٥٧٩٨ دهۆك، ٦٦٣٢ هەڵەبجە)
تووشبوون ٩٢٩٣٨ (٣٣٧٣٩ هەولێر، ٢٦٩٥٦ سلێمانی، ٢٩٢٩٩ دهۆك، ٢٩٤٤ هەڵەبجە)
چاکبوون ٥٧٥١٧ (٢٠٢٣٣ هەولێر، ١٨٩٣٥ سلێمانی، ١٥٦٣٥ دهۆك، ٢٧١٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٢٤٤٤ (١٢٦٨٨ هەولێر، ٦٥٨٧ سلێمانی، ١٣٠٦٧ دهۆك، ١٠٢ هەڵەبجە)
مردن ٢٩٧٧ (٨١٨ هەولێر، ١٤٣٤ سلێمانی، ٥٩٧ دهۆك، ١٢٨ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢١ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠

778 جار خوێندراوەتەوە