سەرۆکی
ئەمەریکا بڕیاری دا نرخی دەرمان بۆ ئەمەریکایـیەکان بە ڕێژەیەکی زۆر کەمبکرێتەوە،
بە تایبەتی بۆ کەسانی بە تەمەن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا وتی، ناکرێت
ئەمەریکایـیەکان دەرمان بە دوو هێندە نرخی خۆی بکڕن و تەنانەت هەندێک دەرمان هەن
بە پێنج هێندەی نرخی خۆی بە ئەمەریکایـیەکان دەفرۆشرێن.
ئاماژەی بەوەکرد، بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی بڕیاری
دا ئەو بارە گرانە لەسەر شانی ئەمەریکایـیەکان نەهێڵێت و نرخی دەرمان بە ڕێژەی (50%) کەمبکرێتەوە، تەنانەت هەندێک دەرمان بە ڕێژەی(60 و 70 و 80) لەسەد کەمبکرێنەوە.
وتیشێ، ئەمە یەکەم جارە لە پاش 51 ساڵ لە ئەمەریکا
بتوانرێت نرخی دەرمان کەمبکرێتەو، بۆئەو مەبەستە داوای لە فەرمانڕەوای ویلایەتەکان
کردووە دەرمان هاوردەبکەن، بۆئەوەی بەم هەنگاوە خەرجیـیەکانی دەرمان بۆ نزیکەی
نیوە کەم ببێتەوە.
714 جار خوێندراوەتەوە