دەزگای تەندروستی پێشمەرگە: ڤایرۆسى سارس لەناو هاوڵاتیاندا بڵاوبوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
03:09 - 20/11/2020
کوردستان
+
-

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە ئاشکراى دەکات،ئەنجامى چەند پشکنینێک دەریانخستوە کە ڤایرۆسی سارس لەناوهاوڵاتیاندا بڵاو بۆتەوە.

لەڕاگەیەنراوێكدا دەزگای تەندروستی پێشمەرگە رایگەیاندوە، لەتاقیگەی مۆلیكولەری نەخۆشخانەی ئاسا لە پشكنینە نوێكاندا بۆ گومانلێكراوان بە پەتای كۆرۆنا بۆمان دەركەوتوە كە لەئێستادا جگە لە ڤایرۆسی كۆرۆنـا، ڤایرۆسی (Severe Acute Respiratory Syndrome) کە بە ڤایرۆسى سارس ناسراوە، لەناو هاوڵاتیاندا بڵاوبوەتەوە.

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە داوایکردوە، بە شێوازێكی گونجاو مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە ڤایرۆسە بكرێت وجیابكرێتەوە لە ( SARS-Cov2 ) كە بە كۆڤید ناسراوە،
 دەزگاى تەندروستى رونکردنەوەى زیاترى لەبارەى ئەو ڤایرۆسەوە داوە و ئاشکراى کردوە، هەندێک لە هاوڵاتیان نیشانەكانی كۆڤیدیان هەیە، بەڵام لە پشكنینی( PCR ) بە نێگەتیڤ دەردەچن، چونكە كۆڤیدیان نیە، دەشێت سارسی یەكەمیان هەبێت.

2473 جار خوێندراوەتەوە