تیمی دانوستانكاری ئێران به‌ره‌و (زیوریخ)ی سویسرا به‌ڕێكه‌وت بۆ
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئه‌مریكا میدیای فەرمی ئەو وڵاتەیش ناوی ئەندامانی وەفدەکەی
بڵاوکردەوە
هەواڵ: KNN
میدیای فەرمی ئێران ئاشکرای کرد وەفدی ئێران بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەگەڵ وەفدی ئێران بەرێکەوتون بۆ سویسرا
بە پێی بڵاو کراوەی میدیای فەرمی ئێران پێکهاتەی شاندی باڵای تاران بریتین لە:
محەمەد باقر قالیباف: سەرۆکی پەرلەمانی ئێران.
عەباس عێراقچی: وەزیری دەرەوەی ئێران.
عەلی باقری: جێگری بەڕێوەبەری کاروباری نێودەوڵەتی لە ئەنجومەنی باڵای
ئاسایشی نەتەوەیی.
عەبدولناسر هیمەتی: سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران.
حەمید بورد: جێگری وەزیری نەوت و سەرۆکی کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران.
کازم غەریب ئابادی و ئیسماعیل بەقائی: یاریدەدەرانی وەزیری دەرەوە.
میدیای فه‌رمی ئێران ده‌شڵێت: ئەم سەردانە بۆ بەدواداچوونە بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی لایەنی بەرامبەر، هەر ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنێک تاقی دەکرێتەوە كه کاتێک کاتی جێبەجێکردنی هاتبێت
بڕیارە سبه‌ینێ به نێوه‌ندگیری پاكستان و قه‌ته‌ر، له سویسرا گفتوگۆی ئه‌مریكاو ئێران بۆ جیبه‌جێكردنی كرۆكی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی هه‌ردوولا بۆ كۆتایهێنان به جه‌نگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ر له گه‌شتی تیمی ئێران بۆ سویسرا، كۆماری ئیسلامی جارێكی تر گه‌رووی هورمزی به‌ڕووی جوڵه‌ی كه‌شتییه‌وانیدا داخست، ئه‌مه‌ش وه‌كو كاردانه‌وه بۆ هێرشی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆسه‌ر باشوری لوبنان، كه ئێران راگرتنی شه‌ڕ له‌م به‌ره‌یه وه‌كو به‌شێك له رێككه‌وتنی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌ژمار ده‌كات
91 جار خوێندراوەتەوە