وەزیرى دەرەوەى عێراق رونکردنەوە لەبارەى کشانەوەى
بەشێک لەهێزەکانى ئەمەریکا لەعێراق دەدات ودەڵێت کشانەوەى ئەو هێزانە بە ڕێککەوتنى
نێوان هەردوولا بووە.
فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق لە کۆنگرەیەکى
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای پهیوهندیەکى گرنگی نێوان مستهفا كازمی سهرۆك وهزیرانى
عێراق و مایك پۆمپیۆ وهزیری دهرهوهی ئهمریكا، هەردوولا ڕێككهوتن لهسهر ئهوهی
( 500 ) سهربازی ئەمەریکا لەعێراق بكشێنهوه و (2500) سەرباز بمێننەوە.
راشیگەیاند، ئەوهێزانەش کە لەعێراق دەمێننەوە هێزى
شەڕکەر نین.
وەزیرى دەرەوەى عێراق ئاماژەى بۆئەوەشکرد، کە پێشتر لەگەڵ
بەرپرسانى واشنتۆن تاوتوێى کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکایان لەعێراق کردوە.
بە وتەى فوئاد حوسێن، هەماهەنگى و کارى هاوبەش لەنێوان
عێراق و ئەمەریکا بەردەوام دەبێت، بەتایبەتى لە بوارەکانى ئاڵوگۆڕى زانیارى هەواڵگرى و راوێژى سەربازى و ئەنجامدانى مەشق و راهێنان بە هێزەکانى عێراق.
484 جار خوێندراوەتەوە