ئەمڕۆ چواشەممە (18ی تشرینی دوەمی 2020)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (43) دۆلار و (76) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (41) دۆلار و (37) سەنت فرۆشراوە.
بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا، کاریگەری لەسەر نرخەکانی نەوت هەیە، هەرچەندە نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک تا ئاستی (20) دۆلار و کەمتریش دابەزی، بەڵام رێککەوتنەکەی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت، ماوەی چەند مانگێکە نرخی نەوتی تا ئاستێکی جێگیر هێشتوەتەوە
657 جار خوێندراوەتەوە