کازمی و پۆمپیۆ پەیوەندییە دو قۆڵییەکانی نێوانیان تاوتوێکرد

KNN : Kurdish News Network
09:18 - 17/11/2020
عێراق
+
-

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و مایک پۆمپیۆ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دواین پەرەسەندنەکان و پەیوەندییە دو قۆڵییەکانیان نێوانیان، تاوتوێکرد.

 

 
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و مستەفا کازمی، لە رێگەی تەلەفۆنەوە، پەیوەندییە دو قۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات و دواین پەرەسەندنەکانی ئەمدواییەی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد.

هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، باسی لەتواناکانی عێراق کردوە بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر

526 جار خوێندراوەتەوە