تەندروستى جیهانى: ڤاکسین نابێتەهۆى لەناوبردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا

KNN : Kurdish News Network
07:17 - 16/11/2020
جیهان

سەرەڕاى بەرەوپێشچونەکانى بەرهەمهێنانى ڤاکسینى کۆرۆنا، بەڵام بەرێوەبەرى رێکخراوى تەندروستى جیهانى گەشبین نیە و پێیوایە ڤاکسین نابێتەهۆى کۆتایى هێنان بەو ڤایرۆسە.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسیۆس، بەرێوەبەرى رێکخراوى تەندروستى جیهانى لەنوسینێکدا کە لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاوى کردوەتەوە، نوسیەتى، ڤاکسین دەبێتە تەواوکەرى رۆڵى ئەودەرمانانەى کە ئێستا لەبەردەستدان، بەڵام نابێتە هۆى لەناوبردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

 

بەڕێوەبەرى رێکخراوى تەندروستى جیهانى جەختیکردوەتەوە، پێویستە چاودێرى کردنى دۆخەکە و رێوشوێنەکانى خۆپاریزى بەردەوام بێت، نابێت لەسایەى ئەو بەرەو پێشچونانە بوار بۆ بڵاوبونەوەى زیاترى ڤایرۆسى کۆرۆنا برەخسێنرێت.

 

ئەو لێدوانەى بەرێوەبەرى رێکخراوى تەندروستى جیهانى دواى ئەوە دێت لەماوەى هەفتەیەکدا، سێ کۆمپانیاى جیهانى بوارى دەرمان ئاشکرایانکرد کە نزیک بونەتەوە لەبەرهەمهێنانى ڤاکسینى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

494 جار خوێندراوەتەوە