نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی (10) لە سلێمانی دیاریکرا

KNN : Kurdish News Network
12:10 - 02/11/2020
کوردستان
+
-

نرخی ئەمپێرێ کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان بۆ مانگی  (تشرینی یەکەم) لەنێوان (1500 بۆ 2000) دیناردا دەبێت و بەرنامەی کارەباش بۆ مانگی یانزە (تشرینی دووەم) (24) کاتژمێر دەبێت ھەرکاتێک کارەبای نشیمانی کوژایەوە ئەوان کارەبا دابین دەکەن.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان لە دیوانی قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی کۆبوەوە، بۆ دیاری کردنی نرخی موەلیدە بۆ مانگی (10) لە مانگی رابردوودا موەلیدە ئەھلییەکان لە نێوان 35) بۆ (55 کاتژمێر کاریان کردوە و نرخی ئەمپێرێک لە نێوان (1500 بۆ 2000)  دەبێت، بەوپێیەش نرخی ئەمپێڕێک کارەبا لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاواز دەبێت.

 

سەبارەت بەبەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی یانزە تشرینی (دووەم) ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەھلییەکان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین بکەن، لەکۆبونەوەکەشدا ئەو خاڵە دوپاتکرایەوە، کە پێویستە دوای کوژانەوەی کارەبای نشتیمانی (10) خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار روبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.

13599 جار خوێندراوەتەوە