بەگومانی هەبونی بۆمب بەیانی ئەمڕۆ، دەوری
تاوەری ئیڤل لە پاریسی فەرەنسا چۆڵكرا و هێزێكی ئەمنی لەوێ بڵاوەیان پێكراوە.
میدیاكانی فەرەنسا بلاویانكردەوە بەهۆی ئەوەی
ئێوارەی دوێنێ جانتایەك لە نزیك تاوەری ئیڤڵ دۆزراوەتەوە كە چەك و تەقەمنی
تێدابووە، هێزە ئەمنیەكانی شارەكە بڕیاراینداوە هاتوچۆ لە دەوروبەری ئەو تاوەرە
رابگیرێت و هەڵمەتی گەڕان و پشكنین دەستی پێكردووە.
لە
بەرامبەر بوونی بۆمب؛ هێزە ئەمنیەكان زەنگی هۆشیاركردنەوەیان لێدا و هاتووچۆی
ئۆتۆمبێل و میترۆ بۆ ماوەیەك لەو ناوچەیە راگیراوە.
پیشتر مامۆستایەک وێنەیەکى کاریکاتێرى پێغەمبەر
محەمەدى وەکە بەشێک لە ئازادى رادەربڕین پیشانى قوتابییەکانى داوە و لێدوانى
ئیمانوێل ماکرۆنى سەرۆکى فەرەنسا لەوبارەیەوە، نیگەرانی زۆرینەی وڵاتانی بەدوای
خۆیدا هێناوە.
1059 جار خوێندراوەتەوە